چارەسەرکردنی کێشەی هێڵی سەرەکیی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی ئاشتی دەستی پێکرد
ئەمڕۆ سێشەممە، تیمەکانمان لە بەشی پڕۆژەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی گرفتی خزمەتگوزاریی، لە گەڕەکی ئاشتی دەستیان بە کار کرد.
پڕۆژەکە تایبەتە بە هەڵکەندن، نۆژەنکردنەوە و سەرلەنوێ دروستکردنەوەی هێڵێکی سەرەکیی ئاوەڕۆ لە گەڕەکەکەدا؛ هێڵێک کە بەهۆی تێکچوونیەوە، کێشەیەکی گەورەی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە دروست کردبوو وە ببووە هۆی گەڕانەوەی ئاو بۆ ناو ماڵەکان.
لە دەستپێکی کارەکاندا، تیمە تایبەتمەندەکان ڕاستەوخۆ شوێنی گیرانەکەیان هەڵکەند و ڕێڕەوی ئاوەڕۆکەیان پاککردەوە، هاوکات کارەکانی پێوانەکردن و ئامادەکردنی دەرخستەی ئەندازیاریی بە شێوەیەکی بەپەلە ئەنجامدرا، بۆ ئەوەی هێڵێکی بەهێز و گونجاو، بە شێوازێکی زانستی، لە شوێنەکەدا جێگیر بکرێت و کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی